پۆڵەتیك پرێس
چوارچێوەی ھەماھەنگی لایەنە شیعەكان داوا لە كوتلەی سەدرو سەرجەم پەرلەمانتاران دەكەن، لە پێناو پاراستنی مافە دەستورییەكانی وڵات كار لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بكات.
چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو داوایەی ئەوان بە مەبەستی پارێزگاریكردنە لە مافی دەستوری و جێگركردنی پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.
هاوكات چوارچێوەكە، ستایشی سەرجەم كوتلە و ھێزە سیاسییەكانی كردووە، كە هۆكار بوون لەسەر پشتیوانی لە لێكتێگەیشتنە ھاوبەشەكان و قوڵنەكردنەوەی ھەڵویستە سیاسییەكان.
پێشتر كوتلەی سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی كە لە چەند لایەنێكی شیعەكان پێكدێت چەند كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە، كۆبونەوەكانیش بەو ئاڕاستەیە بوون تاوەكو لێكتێگەشتن لە نێوانیان دروست ببێت بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و پێكهێنانی حكومەتی نوێ.