پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی سێ شەممە، لە كاتی نزیك لە داخستنی بازاڕەكاندا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و چوار هەزار دیناری لە نرخەكەی لەدەستدا، بەجۆرێك 100 دۆلار بە 155هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دوای كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق دێت كە ئەمڕۆ ئەنجامیدا و بانكی ناوەندی رایگەیاند، ئەو بەرزییە گرفتێكی تەكنیكی و كاتییە.
رۆژی سێ شەممە نرخی دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار ئەمەش ئاستێكی پێوانەییە لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا.