ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە؛ پرسی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بەغدا تاوتوێ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و پرسی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ بکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا دوو پرسی سەرەکی سەبارەت بە چارەنووسی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغدا، تاوتوێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرایکرد، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەندکران و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنیان، دەخرێتە بەرباس.

روونیشیکردەوە، تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە میوانداریکردنی دیوانی چاودێریی داراییی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی دوادەرەنجامی پرۆسەی وردبینیی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵی و هەرێم، سەبارەت بە داهات و خەرجییەکان و میلاکی گشتی لە هەرێمی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا