ئەنجومەنی وەزیران  100 هەزار دینار موچەی خانەنشینان زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 100 هەزار دینار موچەی خانەنشینان زیاد بکات.

رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، لەوانە زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆ ئەو خانەنشینانەی کەمتر لە ملیۆنێک دینار وەردەگرن.

جگە لەوەش، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەرماڵەی فەرمانبەرانی پلە هەشت، نۆ و دەی بە رێژەی 50٪ زیاد کرد، بەو مەرجەی جگە لە دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی هیچ دەرماڵەیەکی دیکە وەرنەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا