پاپای ڤاتیكان داوا دەكات لە كەرتی غەززە رێز لە یاساكانی مرۆڤ بگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاپای ڤاتیكان، پاپا فرەنسیس هانی ئیسرائیل و لایەنە فەڵەستینییەكانیدا كە لە كەرتی غەززە ڕێز لە یاسای مرۆڤایەتی بگرن.

پاپا فرەنسیس لە وتارێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە پێشكەشی كرد وتی: مرۆڤ دەبێ ڕێز لە مافەكان بگرێت، بە تایبەتی دەبێت رێڕەوەكانی مرۆیی گەرەنتیكراو بن بۆ گەیاندنی بەپەلەی یارمەتییە سەرەتاییەكان بۆ هەموو خەڵكی غەززە.

هەروەها هانی ئیسرائیل و لایەنە فەڵەستینییەكانیدا كە توندوتیژی و ڕشتنی “خوێنی بێتاوان” بوەستێنن و داوایشی كرد، ئەو كەسانەی كە لە میانی گرژییەكاندا، بە بارمتە گیراون، ئازاد بكرێن.

وتیشی: داوا دەكەم كە خەڵكی مەدەنی، بەتایبەتی منداڵان، بەساڵاچووان و ئافرەتان نەكرێنە قوربانی ململانێیەكان.

پاپای ڤاتیكان لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: تكایە چیتر لە خاكە پیرۆزەكان، ئۆكرانیا و هیچ شوێنێكی دیكە، خوێنی بێتاوان مەڕێژن! بەسە شەڕەكان هەمیشە شكستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا