ئەمڕۆ و سبەی باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەدرێژایی کاتەکان ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە تەم دروست دەبێت، باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمەباران بەردەوامی دەبێت.

هاوکات، سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى هەڵەبجە ئاستى دابارینى زیاترە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتکەى زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد  شەپۆڵێکى بەفر بارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تا کاتەکانى شەو درەنگ بەفر بارینى پچڕ پچڕ دەبێت .

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان هەور دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى نمە بارانى دەبێت، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان. سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایى دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا