چەند پەرلەمانتارێك داوای بەرزكردنەوەی نرخی دینار بەرانبەر دۆلار دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
پەرلەمانتار محەمەد شەیاع سودانی ئاشكرایكرد، چەند پەرلەمانتارێك داوایان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی نرخی دینار بەرانبەر دۆلار بەرزبكرێتەوە.

محەمەد شەیاع سودانی ئاشكراشیكرد، ئەوان دەیانەوێت نرخی دینار بەرانبەر دۆلار وەك پێشووی لێبكرێتەوە، بەو پێیەی ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو، بانكی ناوەندی عێراق بەهۆی كورتهێنانی بودجەوە، نرخی دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزاند.

پێشتر بانكی ناوەندی عێراقی بڕی 100 دۆلاری بەرانبەر 118 هەزار دینار دەفرۆشت، بەڵام ئێستا هەر 100 دۆلارێك بە 145 هەزار دینار دەفرۆشێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، ئەو بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار ژیانی هاووڵاتیانی عێراقی، بەتایبەتی ئەوانەی داهاتیان كەمە، قورس كردووە، بۆیە كار دەكەن بۆ گۆڕانكاری لەو نرخە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا