مالیكی هەڵوێستی خۆی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، بڕیارەكەی داگای فیدراڵی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە چاوەڕوانكراو بووە.

ئەمڕۆ دادگا فیدڕاڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكردو سەرجەم ئەو تانانەشی رەتكردەوە كە لە بارەی هەڵبژاردنەكەوە ئاڕاستەیان كرابوو.

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكدا لە بارەی بڕیارەكەی دادگاوە ئاماژەی بەوەكردووە، رەتكردنەوەی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان چاوەڕوانكراو بوو، لەبەرئەوەی نەدەكرا هەڵبوەشێنرێتەوە و دوبارە بكرێتەوە.

راشیگەیاندووە، هەرچەندە گرفتی روون هەبوو پاڵپشت بە بەڵگە هەبوو، بەڵام دادگا ئەنجامەكانی هەڵنەوەشاندەوە.

دەشڵێت، “بەهیواین دادگا دادپەروەر بێت بەرانبەر ئەو لیستانەی زیانیان پێگەشتووە”.

رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو، دواتر بەشێك لە حزب و لایەنەكان ئەنجامەكانیان رەتكردەوەو سكاڵایان تۆماركرد، لەوانەش هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بوو كە رایگەیاندبوو بەهۆی رێوشوێنەكانی كۆمسیۆنەوە بە ملیۆنان عێراقی لە مافی دەنگدان بێبەشكراون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک