لەمانگی ڕابردوودا 22 بوومەلەرزە لە سلێمانی و هەولێر ڕوویانداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاشکرایکرد، لە سنوری پارێزگای سلێمانی 15 بوومەلەرزە و لە سنوری هەولێر حەوت بوومەلەرزە، لەمانگی ڕابردوودا ڕوویانداوە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” لەمانگی ئەیلولدا لەناو خاکی عێراق 36 بوومەلەرزە تۆمارکراون، گوڕەکانیان لەنێوان(5.2-1) پلەی ڕێختەربوون”.

ڕوونیکردەوە، بوومەلەرزەکان لە قوڵی شەش بۆ 29 کیلۆمەتربوون.

جەختیکردەوە، لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی زۆرترین چالاکی بوومەلەرزە هەبووە، کە 15 بوومەلەرزە تێیدا ڕوویداوە، دوای ئەو هەولێر بووە کە حەوت بوومەلەرزە ڕوویانداوە، لە سنوری کەرکوک و دیالەش بوومەلەرزەیەک ڕوویداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا