ئابوریناسێک کۆی موچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هاوپەیمانی ئابووریی عێراق ئاشکرایکرد، کۆی موچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە بودجەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 344 ملیار دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی عودەی عەلەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئابووری عێراق، “کۆی موچەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بودجەی ساڵی ڕابردوو 35.639 ملیار دیناری تێپەڕاندووە”.

وتیشی: موچەی پەرلەمانی عێراق لە بودجەی ساڵی ڕابردوودا 228.141 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و موچەی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش 81.176 ملیار دیناری تێپەڕاندووە، بە هەمووشیانەوە 344.956 ملیار دینار موچەیان بووە.

باسی لەوەشکرد، “کۆی فەرمانبەران لەناو هەرسێ دائیرەکە پێنج هەزار و 926 فەرمانبەرە و تێکڕای موچەی مانگانەی هەر فەرمانبەرێک چوار ملیۆن و 850 هەزار دینارە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا