پۆڵه‌تیك پرێس:
بڕیاره كۆتایی مانگی ئادار هه‌ریه‌كه له شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆك كۆماری میسر سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
كۆتایی مانگی ئادار لوتكه‌ی عێراق، ئوردن و میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا شا عه‌بدوڵڵا و سیسی سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه لوتكه‌یه په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی میحوه‌ری سیاسی و ئابووریی نوێیه له ناوچه‌كه‌دا به به‌شداریی هه‌رسێ وڵات.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه، ڕۆژی 28ی ئابی ساڵی ڕابردوو بوو، كه تیایدا ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا.
عێراق، ئوردن و میسر سێ ڕێككه‌وتنی ئابووریی هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنێكی دوو لایه‌نه‌ی تایبه‌ت به وزه، ئابووریی و وه‌به‌رهێنانیان واژۆكردووه.