دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، (سێ)تۆمەتباری بەبڕی (9,125,000) هەزار دیناری عێراقی ساختەوە دەستگیرکرد.

ئەوەشهاتوە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، لەپێناو پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵی هاوڵاتیان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردن، لە 19_9_2023 لە ناو شاری سلێمانی باندێکی ساغکردنەوە و مامەڵەکاری دراوی ساختەیان دەستگیرکرد، پێکهاتبوون لە (3) تۆمەتبار کە هەوڵیاندابوو ئەو پارە ساختەیە لە ڕێگەی مامەڵەوە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ساغبکەنەوە.

هێما بەوەشکراوە لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی (281) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا