200 ملیاری دیکە خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیۆن دیناری مووچەخۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ 200 ملیاری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو 200 ملیارە لە رێگەی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) خراوەتە سەر هەژماری فەرمی حکومەتی هەرێم.

شایەنی باسە، بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەکانی 9 و 10 و 11 بنێرێت. حکومەتی ناوەندی بە سێ قیست یەکەم گوژمەی 700 ملیارییەکەی گەیاندە حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمیان لە رۆژی 24 و دووەمیشیان لە رۆژی 25ی ئەیلوولی ئەم مانگەدا بوو کە بە هەر سێ جارەکە، بڕی 700 ملیاری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا