قوربانییەکانی ئاگرەکەی حەمدانییە قەرەبوو دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد و چاویکەوت بە کەسوکاری بریندارو قوربانییەکانی رووداوەکەی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا. بڕیاردرا قەرەبووی خانەوادەی قوربانییەکان بکرێتەوە و هەر بریندارێک پێویستی بە چارەسەر بێت، دەنێردرێت بۆ دەرەوەی وڵات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا، کەسوکاری قوربانیان و بریندارەکانی رووداوەکەی قەزای حەمدانییەی بەسەرکردەوە.

هاوکات وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە یاوەری محەمەد شیاع سودانی دەکرد لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا، رایگەیاند: خانەوادەی قوربانییەکان بڕی 5 بۆ 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو وەردەگرن و بەشێک لە بریندارەکانیش بۆ چارەسەری پزیشکی، رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن.

درەنگانی شەوی سێشەممە، 26ی ئەیلوولی 2023، لەئەنجامی گڕگرتنی هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی بووک و زاوا لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، لانیمە 115 کەس گیانیان لەدەست داو 200 کەسیش بریندار بوون. بەهۆی سەختی کارەساتەکەوە، 7 رۆژ ماتەمینیی گشتیی لە نەینەوا و 3 رۆژیش لە سەرتاسەری عێراق راگەیەندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا