پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە بۆسەیەکدا لە کەرکوک تۆمەتبارێک بە تۆمەتی ڕفاندنی منداڵان و دەستدرێژیکردنەسەریان دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ شەممە13ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی ئاشکرایکرد، بەپشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی ورد و دوای گەیاندنی سکاڵای دانیشتووانی ناحیەی مولتەقا بە فیرقەی هەشتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، لەناوچەی گوندی ئۆبیتر بۆسەیەکی گونجاو دانرا و تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەکرد، لە بۆسەکەدا لە ناحیەی مولتەقای سەر بە پارێزگای کەرکوک، تۆمەتبارێک بە سەرنجڕاکێشان و ڕفاندنی منداڵان و دەستدرێژیکردنەسەریان دەستگیرکرا.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.