بەنگلادیش: زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەست دا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی چەند هەفتەیەکدا نزیکەی 1000 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە بەنگلادیش گیانیان لەدەست داوە، دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەش دەڵێن ئەمە خراپترین بڵابوونەوەی ئەو پەتایەیە لە مێژووی وڵاتەکەدا.

بەهۆی هاتنی بای وەرزی ئۆقیانووسی (مانسوون)، مێشوولەکانی ناوچەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو هێرشیان بۆسەر دانیشتووانی تەواوی بەنگلادیش هێناوە. کە بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (dengue).

ڤایرۆسەکە یەکێکە لە ترسناکترین جۆرەکانی ڤایرۆس و هۆکارێکی توشبوونە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون؛ نەخۆشی یەکی ڤایرۆسییە کە بە ھۆی چەند جۆرێکی جیاوازی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە خوێنبەرە بچووکەکان و دواتر خوێنبەربوون کە دەبێتە ھۆی مەترس بۆسەر ژیانی تووشبوەکە.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە سەرئێشە، سکچوون، ئازاری جومگە و ماسولکەکان. لەکاتی توشبوونی نەخۆشەکە بەشێوەیەکی سەخت بەم نەخۆشیە، توشی خوێنبەربوونی ناوەکی دەکات و سەرەنجام سەردەکێشێت بۆ گیان لەدەستدانی نەخۆشەکە.

دەسەڵاتدارانی بەنگلادیش نەیانیوانیووە تا ئێستا رێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەرپرسانی تەندروستی گشتی دەڵێن ئەو شەپۆلەی ئێستای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە وڵاتەکەی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گرتووەتەوە، چونکە بەهۆی جۆرێکی بەهێزتری ڤایرۆسەکەوە دروست بووە.

پزیشکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بارودۆخی تووشبووانی ئێستای خوێنبەربوون بە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو زۆر بەرەو خراپتر دەڕوات.

ئامارەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لەمساڵدا لە بەنگلادیش مەترسیدارە و رۆژانە نزیکە 20 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیان لەدەست دەدەن. و تەنها لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، ژمارەی قوربانییەکان ژمارەی قوربانییەکانی هەمان ڤایرۆسی لە 22 ساڵی رابردووی وڵاتەکە تێپەڕکردووە.

بەنگلادیش هەڵمەتی هۆشیاری گشتی دەستپێکردووە بۆ رێگریکردن لە گەشەسەندنی مێشوولەکە

سەدان نەخۆشی نەخۆشی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەکانی پایتەختی داکا کۆبوونەتەوە و داوای چارەسەریان کردووە بەڵام زۆربەی دامەزراوەکان تەندروستییەکانی ئەو وڵاتە پڕ بوون لە نەخۆش و ناتوانن خزمەتگوزاری زیادە پێشکەش بکەن.

هەروەها نەخۆشخانەکان کێشەی کەمیی شلەی ناو خوێنبەریان هەیە، ئەمەش بۆ چارەسەرکردن زۆر گرنگە چونکە زۆرجار نەخۆشانی خوێنبەربوون بەدەست وشکبوونەوەی جەستە دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا