پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکەی هوانە 16 کەسی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر ڕووداوی هێرشکردنەسەر کچێکی گەنج لە گەڕەکی هوانە لە شاری سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی 16 کەسی دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، 16 کەسمان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە هێرشکردنەسەر کچێکی گەنج لە گەڕەکی هوانە.

ڕۆژی هەینی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە تێیدا ژمارەیەکی زۆر کوڕ و پیاو لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی دوای کچێکی گەنج دەکەون و لێیدەدەن و گێچەڵی پێدەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا