کچ و باوکێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەناوشاری کەلار کچ و باوکێک برینداربوون پاش وەرگرتنی چارەسەر و ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی گیانیان لە دەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە27 ئەیلول، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار بەرامبەر بەنزینخانەی کەیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا ئەڤەلۆن) کچ و باوکێکی شێلاو بەسەختی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران، دواتر هەردوو بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

ڕوونیکردەوە،  کچەکە لە دایک بووی ساڵی 2018یە، باوکەکەش لە دایک بووی ساڵی 1973یە، و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا