پەرلەمانتارێك: هەفتەی داهاتوو پرۆژە بودجەی گشتی عێراق دەگاتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، کۆ ببێتەوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، “چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو پرۆژە بودجەكە بگاتە پەرلەمان”.

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “سەبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پێداچونەوە و دەنگدان لەسەر پرۆژە بودجەكە كۆدەبێتەوە و ئەگەر پەسەندكرا بۆ پەرلەمانی عێراق دەنێردرێت.

وتیشی، “هەر رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراقیش بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە، بەڵام تایبەت نییە بە پرۆژە بودجەكە، چونكە تائێستا پرۆژە بودجەی گشتی عێراق نەهاتووەتە پەرلەمان، بەڵام چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بگات”.

ئەمە دوای ئەوە دێت، درەنگانێكی شەوی رابردوو، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئەندامێتیی خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، سەردانی بەغدای کرد، بەمەبەستنی جێگیرکردنی بەشەبودجەی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا