کۆدەنگیی تەندرووستکارانی ناڕازی مەترسییەکی گەورە لەسەر گیانی هاوڵاتییان ئاشکرادەکەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندرووستکارانی ناڕازی لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی یاداشتێکیان خوێندنەوە و مەترسییەکی گەورەیان لەسەر گیانی هاوڵاتییان ئاشکراکرد و مەرجێکی نوێیان دایە حکومەت سەربارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانیان.

دەستەی تەندرووستکارانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بینای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی ئەنجامیاندا رایانگەیاند، بایکۆتکردنی تەندرووستکارانی ناڕازی زیانێکی زۆری هەیە بۆسەر کەرتی تەندرووستی گشتی و گیانی هاوڵاتییانی هەرێم و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی دەخاتە بەردەم هەڕەشەیەکی گەورە.

کۆدەنگیی تەندرووستکارانی ناڕازی لە یاداشتنامەکەدا داوا لە کارمەندانی تەندرووستی دەکات کە لە بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان دەوام دەکەن، “بەهیچ شێوەیەک بایکۆت نەکەن ئەگەر 100 ساڵیش مووچە نەهات”. دەشڵێن، “بایکۆتی کارمەندانی بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکان بە واتای گیان لەدەستدانی هاوڵاتییان دێت لەکاتی حاڵەتی کتوپڕ”.

کۆدەنگی تەندرووستکارانی ناڕازی ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە داوای مووچەکانی مانگی 7،8 و 9 دەکەین بەسەریەکەوە و لەگەڵ ئەوەدانین کارمەندانی تەندرووستی باجی رێکنەکەوتنی حکومەتی ناوەند و هەرێم بدات و مووچەو شایستە داراییەکانیان دوابکەوێت و بفەوتێت”. لەهەمان کاتدا دەشڵێن، “لەگەڵ ئەوەشدانین کارمەندانی تەندرووستی بایکۆتی دەوام بکەن و بچن لە ماڵەوە لێی بخەون. هاوڵاتیش بە گیرفانی بەتاڵەوە بنێرن بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان”.

لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکانیاندا، کۆدەنگی تەندرووستکارانی ناڕازی داوا لە سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی دەکات بەزووترین کات، وادەی کۆنگرە دیاری بکەن. بە ووتەی خۆیان “ماوەی 10 ساڵە شەرعییەتی لەدەست داوە و بە نایاسایی کاروچالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن”. و داواش دەکەن لە کۆنگرەی داهاتووی سەندیکادا، تەواوی کارمەندانی تەندرووستی دامەزراو و دانەمەزراو لەسەرجەم ناوەندەکانی حکومی و ناحکوومی بەژداربن لە گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی پەیڕەو پرۆگرامەکانی کۆنگرەی داهاتوو و بەژداربن لە کاروچالاکییەکانی کۆنگرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا