خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە؛ سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە، سبەی دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەکرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بڕی 250 ملیار دینار لەرێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی درایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

حکومەتی فیدڕاڵی هەفتەی رابردوو بڕیاریدا کە مانگانە بڕی 700 ملیار دینار وەک قەرز بداتە حکومەتی هەرێم بۆ مانگەکانی 7.8،9،10،11 و 12 بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

ئەو بڕە پارەیە لەرێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین خراونەتە سەر هەژماری فەرمی بانکی هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیارییەکان هەر ئەمرۆ لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە.

پێشتر ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردبوو، لە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزدا گۆڕانکاری بەسەر ریزبەندی وەزارەتەکاندا دێت و سەرەتا مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەشدەکرێن کە پێویستییان بە وەرگرتنی مووچەکانیان هەیە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا