پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، بایکۆتی سەرتاسەری کارمەندانی تەندرووستی سلێمانی راگەیاند و دەشڵێت، تا مووچەی مانگەکانی تەمووز و ئاب وەنەگرن کەرتی تەندرووستی لە سلێمانی پەک دەخەن.
سەبارەت بە بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکان و چاودێری چڕ و فریاکەوتنی خێرا، هاوژین عوسمان رایگەیاند، داوامان لە کارمەندانی ئەو بەشانە کردووە کە لەبەشی چڕ و فریاکەوتنی خێرا دەوام رانەگرن و بەردەوام بن لە کارەکانیان.
وادە 72 کاتژمێرەکەی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی سلێمانی بۆ حکوومەت کۆتایی هات و ئەمڕۆ هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکاکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بایکۆتی سەرتاسەری راگەیاند و داواش دەکات حکوومەت بەزووترین کات لەسەر پرسی مووچە لەگەڵ عێراقدا رێکبکەوێت.