پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەی پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوینەهەواری دوکان لەگەڵ ژمارەیەک لە حزبە کوردستانییەکان کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داواکاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدرێت و کەسی یەکەمی زۆربەی حیزبەکان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان تاوتوێبکرێت.