بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد و نرخی دۆلار لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە 196 ملیۆن دۆلاری، بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە11ی ئەیلول، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی 196,589,136 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 169,129,136 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 27,460,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

لەگەڵ ئەوە بانکی ناوەندی بڕێک دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لە بەرزیدایە، بەیانی لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم 100 دۆلار بەرامبەر بە 155 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لەئێستادا لەسەروو 155 هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا