پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە، كە كامێرای سەر ترافیكلایتەكان لە هەر چوارلای ترافیكی مەخموور (100) مەتری تەواو بووە و لە سبەینێوە سەرپێچییەكان تۆماردەكات.
هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرجەم هاووڵاتی و شوفێرانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە، دانانی كامێرای چاودێری سەرترافیكلایتەكان، لەهەر چوار لای ترافیكی مەخموور (100) مەتری تەواوبووە، لە رێككەوتی 24_5_2023 وەك تاقیكردنەوە كاریان پێدەكرێت.
ئەوەشهاتووە، هەروەها هەفتەی داهاتوو بەشێوەی بەردەوام كاردەكەن، كامیرەكان سەرپێچییەكانی (لێدان لەچرای سووری ترافیكلایت، دەرچوون لەخێرایی رێگەپێدراوی شەقام لەكاتی چرای سەوز، گرتنی دەستە راستی كراوەی ترافكلایت، وەستان لەسەر هێڵی پەڕینەوەی پیادەكان و بەزاندنی ستۆپ لاین) تۆماردەكەن.