پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ئاسانكاری له یه‌كپۆشی ده‌كرێت و له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی خوێندكاران فشار ناخرێته سه‌ریان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كردوه، به له‌به‌رچاوگرتنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان پێویسته كارگێڕی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی فشار نه‌خه‌نه سه‌ر خوێندكاران له‌كاتی پابه‌ند نه‌بونی ته‌واویان به یه‌كپۆشی.
باسی له‌وه‌شكردوه، پێویسته له‌ڕوی یه‌كپۆشیه‌وه ئاسانكاری ته‌واو بۆ خوێندكاران بكرێت و تا به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هیچ ناوه‌ندێكی خوێندنی حكومی نابێت لێكدانه‌وه‌ی شه‌خسی بكه‌ن بۆ ئه‌م بابه‌ته و نابێت رێگه بگرن له ئاماده‌بونی خوێندكار له ده‌وامكردن به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوی سیستمی یه‌كپۆشیه‌وه.