پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 500 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە 500 ملیار دینار وەكو سولفە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای فشارەكان لە سەر حكومەتەكەی سودانی بڕیاریداوە 500 ملیار دینار وەكو سلفە رەوانەی هەرێم بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەو مەبەستە تەیف سامی راسپاردووە كە لە چەند رۆژی نزیكی داهاتوو ئەو بڕە رەوانەبكات.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، فەرمانبەرانی هەرێم تاوەكو ئێستا مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش ئەو ماددانەی كە پەیوەستە بەپشكی هەرێم لە یاسای بودجەدا نەیخستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.