فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێک لەبارەی دۆخی کەرکوک ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ شەممە2ی ئایار، هاوڵاتیانی کەرکوک دژی داخستنی ڕێگای کەرکوک-هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا، لەدوای ئەوەش فراکسیۆنی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی بەیاننامەکە:

بەرێز سەرۆك كۆماری عێراق

بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

بەرێزسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرق

پاش داخستنی رێگایی سەرەكی كەركوك-هەولێر لەلایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەر دژ چۆڵكردنی بینایی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە كەركوك و تەسلیمكردنەوەی بە پارتی دیموكراتی كوردستان، كەركوك بە باردۆخێكی ناجێگر تێدەپەڕێت.

ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئەوەی دژی داخستنی رێگایی سەرەكی كەركوك -هەولێرین كە بارگرانی زۆری بۆ هاوڵاتییان دروست کردوە، داواتان لێدەكەین رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک.

لە هەمان کاتیشدا، داوا لە هاوڵاتییانی شاری کەرکوک لە هەموو پێکهاتەکان دەکەین، دان بە خۆیاندا بگرن و رێگە مەدەن لەپێناو مەرامی سیاسی هەندێک لایەن سەقامگیری کەرکوک و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە شارەکە بکەوێتە مەترسییەوە.

وەک فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر خەتین و هەموو جۆرە رێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر بۆ سزادانی هەر کەس و لایەنێک کە بیەوێت بە ئاڵۆزکردنی دۆخی کەرکوک لە ئاوی لێل ماسی بگرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا