لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر تورکیا سێ پارچەی کوردستانی بۆردومان کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری رابردوودا، تورکیا سێ پارچەی کوردستانی بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامی بۆردوومانەکانیشدا 6 کەس گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی هێرشەکانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانییدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22 هێرشیان کردووەتە سەر چیاکانی قەندیل و ئاسۆس لە هەرێمی کوردستان. قائمقامی قەزای ماوەتیش ئاشکرایکرد، هێرشەکان لە کاتژمێر 12:30 خولەکی شەوی رابردوو هێرشی درۆنی کراوەتە سەر ئەو ناوچانە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هاوکات لەباکووری کوردستانیش، ئێوارەی دوێنێش سوپای دەوڵەتی تورک لە گوندی چەمیلی، سەر بە قەزای قەلقەلی، لە پارێزگای وان، بەچەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.

هەر ئەمڕۆش، لە هێرشێكی زەمینی سوپای تورکیادا بۆ سەر ژمارەیەک لە گوندەکانی باکوور و رۆژئاوای مەنبج لە رۆژئاوای کوردستان، 4 منداڵ گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ئاژانسی ANF، هێرشەکە لە گوندی میحسنلی كە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، لە هێرشی سەرەتاییدا چوار منداڵ كوژراون و لەبەرامبەریشدا ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج دەستبەجێ لە هەمو خاڵەكاندا وەڵامی هێرشەكانی دایەوە و شەڕ دەستیپێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا