سەركردەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی: هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ئاشكرایكردووە، لە ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام نادرێت.

حەسەن فەدعەم سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی خستەڕوو: ئەزمونەكانی رابردوو سەلماندوویانە عێراق توانای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختەی نییە و بەو هۆیەوە دووچاری قەیران و كێشەی سیاسی قوڵ دەبێتەوە، هەر بۆیە مەحاڵە ئەمساڵ ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوەبچێت.

روونیشیكردەوە، ئەركی لایەنە سیاسییەكان بەرقەراركردنی سەقامگیرییە لە وڵات و دووركەوتنەوەیە لە دروستكردنی ئاڵۆزی و گرقتی زیاتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا