كازمی بە بەهای 8 ملیار دۆلار گرێبەستی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی ئەنجامداوە

پۆڵەتیك پرێس:
پێنج كۆمپانیای ئەمریكی سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان بۆ واشنتۆن قۆستەوەو چەند گرێبەستێكیان بە بەهای 8 ملیار دۆلار لەگەڵ ئەنجامدا.

ئەو كۆمپانیایانەی گرێبەستەكانیان لەگەڵ مستەفا كازمی ئەنجامداوە، بریتین لەكۆمانیاكانی هەنیوێڵ ئینتەرناشناڵ، بیكەر هیۆز، جی ئی، ستیلر ئینرجی‌و چیڤرۆن، كە كۆمپانیاكان لەچەند بوارێكی جیاواز كار دەكەن.

هەریەكە لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و مەجید مەهدی وەزیری كارەبا واژوویان لەسەر رێككەوتنەكان كردووەو مستەفا كازمیش خۆی سەرپەرشتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان دەكات.

واژووكردنی ڕێككەوتنەكان دوای ئەوە هات، هەردوو وەزیرەكەی عێراق لەگەڵ دان پرویت وەزیری وزەی ئەمریكا كۆبوونەوەو وردەكاری رێككەوتنەكەشیان تاوتوێكرد.

هاوكات دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی پێنجشەممە لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ كازمی لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، كۆمپانیاكانی ئەمریكا كاری باش بۆ عێراق دەكەن، بەتایبەتی لەبواری وزەدا.

هەروەها مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پێشوازی لە كۆمپانیا و وەبەرهێنانی ئەمریكا دەكات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا