پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان مارکێتێک لە گەڕەکی دارۆغا دادەخەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە31ی ئاب، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر سكاڵای ئه‌و ماڵانه‌ی دراوسێی ماركێته‌كه‌ن و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ماركێتی ئه‌یمه‌ن له گه‌ڕه‌كی دارۆغا دا‌ده‌خه‌ن.
ئاماژەی بەوەکرد، یه‌كێكی دیكه له‌سه‌رپێچییه‌كانی كاركردن نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردنه، کە به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن پێویسته بۆ ھەر پیشەیەک کە لەشوێنێکدا ئەنجام دەدرێت
ڕوونیکردەوە، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.