کەشناسی: نمەباران دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت و لە هەندێ شوێن نمەباران دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی کەشناسی کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەی شەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى ڕۆژئاواى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمەباران و هەورە بروسکە هەیە بەتایبەتى لە کاتەکانى ئێوارەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 41 پلەی سیلیزییە، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 25 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا