پۆڵەتیك پرێس:
پێنج پارێزگای تری عێراق داوا دەكەن، فڕۆكەخانەی مەدەنی لەناو پارێزگاكەیان بكەنەوە، لەكاتێكدا لەعێراق پێنج فڕۆكەخانەی مەدەنی لەچەند پارێزگایەك هەیە.
داواكارییەكەی ئەو پێنج پارێزگایە لەكاتێكدایە، هێڵی نیشتمانی عێراق، تەنیا 30 فڕۆكەی هەیەو هیچ بەرنامەیەكیش نییە بۆ زیادكردنی ژمارەی فڕۆكەكان.
جاسم بەخاتی پەرلەمانتار لە لیژنەی خزمەتگوزاری رەخنەی لەو داواكارییە گرتووەو دەڵێت: پارێزگای زۆر بچووكی عێراقی هەیە، كە داوای دروستكردنی فڕۆكەخانەی كردووە، لەكاتێكدا پارێزگاكە خۆی خزمەتگوزاری سەرەتایی نییە.
جاسم بەخاتی لەمیانی لێدوانێكی دەشڵێت: دروستكردنی فڕۆكەخانە لەدەسەڵاتی فیدراڵییەو پێویستە حكومەت ئەو داواكارییانە رەتبكاتەوەو پارەی دروستكردنی ئەو فڕۆكەخانانە لە خزمەتگوزاری تر خەرج بكات.
هەریەكە لە پارێزگاكانی كەركوك، ئەنبار، زی قار، بابل و كەربەلا لە بەرنامەیاندایە فڕۆكەخانەی نوێ دروست بكەن، كە هەریەكە لەپارێزگاكانی بەغداو هەولێرو بەسرەو نەجەفو سلێمانی خاوەنی فڕۆكەن.