سەرۆک کۆمار داوا دەکات کێشەکانی ھەرێم و بەغداد چارەسەربکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری عێراق داوا دەکات کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا چارەسەربکرێن و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بکرێت.

د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵا کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا رەوشی عێراق و پێشھاتەکان تاوتوێکران، جەختی لەوەکردەوە پێویستە ھەوڵبدرێت بۆ خزمەتکردن بە دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کرد، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، بەشێوەیەک مافی ھەموو ھاووڵاتیان زامن بکات و خواستەکانیان بەدیبێت، ھەروەھا پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات بەھۆی ئەو کاریگەرییانەی لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری و رەوشی ژیانی ھاووڵاتیان لەڕێگەی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و پشتگیریکردن لە وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا