ئێران چەند کەسێک بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ مۆساد لەسێدارەدەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە چەند کەسێکیان بە تۆمەتی کارکردن لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی “مۆساد” لەسێدارەداوە.

ئاژانسی ئیرنا لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای پاسدارانی ئێران کۆمەڵێک کەسی دەستگیرکردووە کە پەیوەندییان لەگەڵ مۆساد هەبووە.

ئەوەش هاتووە، “ئەو کەسانە سیخوڕ بوون و چەکیان هەبووە و لەلایەن مۆسادەوە کرێیان پێدراوە، هاوکات، سامانی تایبەت و گشتییان دزیوە و خەڵکیان ڕفاندووە”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ئیرنا، “ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون، حسێن ئۆردۆغانزادە، شاهین ئیمانی، مەحمود ئابادی، میلاد ئەشرەفی و مەنوچەر شەهبەندی بوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا