پلەکانی گەرما دادەبەزن؛ کەی دیاردەی ‘گەلاوێژ کەوتن’ روودەدات؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی پلەکانی گەرمای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە؛ بەپێی پێشبیینیەکانی کەشناسی، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن، بەڵام سبەی دووشەممە، پلەکانی گەرما 1-2 پلە دادەبەزن و کەشەکە فێنکتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 41 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى

بەپێی ووتەی شارەزایانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزن، هاوکات وەرزی هاوین بەرەوە کۆتایی دەچێت و پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن، لە ناو کولتووری کوردەواریشدا بەم کاتەی ساڵ دەوترێت گەلاوێژ کەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا