ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکەی دوکان کۆنتڕۆڵکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ئاگرەی لە سنوری قەزای دوکان کەوتبووەوە توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە24ی ئاب، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسنوری قەزای دوکان لەشاخی سارا ئاگرێک بەرفراوان کەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش دەرچوون بەرەو شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژانەوەی.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامدا بەهۆی ڕەشەباو سەختی شاخەکە و هەبوونی مین لەبەشێکی ئەو ناوچەیە توانرا بەهاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی دوکان و بەشێک لەدانیشتوانی گەڕەکی ساراو گوندی قەمچووغە دوای نزیکەی سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت .

ڕوونیکردەوە، زیانى ئاگرەکە سووتانی نزیکەی پێنج دۆنم زەوی لەپووش و پاوان و زیان پێگەیاندنی ژمارەیەک لە داری سروشتی لەجۆری بەڕوو بووە.

جەختیکردەوە، هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە بەڵام گومان دەکرێت کە بەمەبەست بووبێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا