دانیمارک 19 فڕۆکەی جەنگی ‘ئێف-16’ دەبەخشێتە ئۆکراینا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاپرسییەکان کە ئەنجامەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرانەوە، دەریدەخەن کە زۆرینەی ٧١%ی شەقامی دانیمارک پشتگیری لە بڕیارەکەی وڵاتەکەیان دەکەن بۆ پێدانی فڕۆکەی جەنگی “F-16″ی ئەمریکی بە ئۆکراینا، ئەمەش ڕەنگە دۆخی دوژمنایەتی لەگەڵ ڕووسیا قووڵتر بکاتەوە.

بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەی کە سایتی “مێگافۆن” لە بەرژەوەندی کەناڵی تەلەفزیۆنی (TV2) و ڕۆژنامەی “Politken” ئەنجامدراوە، تەنها نزیکەی لەسەدا 10 دژی پێدانی ئەو فڕۆکە شەڕکەرانەن بە کیێڤ.

راپرسییەکە پاش سەردانێکی ماوە کورتی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دێت بۆ دانیمارک. لەو سەردانەدا مێتا فریدریکس، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ زیلینسکی، رۆژی دووشەممە رایگەیاند، کۆپنهانگن 19 فڕۆکەی جەنگی F-16 دەبەخشێتە ئۆکراینا.

بڕیارەکەی دانیمارک بە رەزامەندی 12 حزبی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەرکراوە، کە رۆژی دوو شەممە زینلینکسی لەبەردەم ئاپۆڕای جەماوەری لایەنگرانی ئەو پارتانەدا وتارێکی پێشکەش کرد.

دوانزە وڵات کە فڕۆکەی ئێف 16 بەکاردەهێنن، بەڵێنیان داوە کە ئۆکراینیەکان ڕابهێنن لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکە شەڕکەرەکە. لەناو ئەو وڵاتانەشدا دانیمارک، هۆڵەندا، بەلجیکا، کەنەدا، لۆکسمبۆرگ، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سوید، بەریتانیا و یۆنان هەن. بەپێی هەواڵی میدیاکان، مەشق و ڕاهێنانەکان لە بنکەکانی دانیمارک و ڕۆمانیا دەستیپێکردووە و یەکەم فڕۆکەوانەکان دوای چەند مانگێک ئامادە دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا