سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە گەنجێکی هەڵەبجە دەکات

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوڵاتیی شاهۆ حسێن قادر، کە یەکێکە لە قوربانیانی تاوانی هەڵەبجە گەیشتە بەغدای پایتەخت.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، بەخێرهاتنی ئەو هاووڵاتییەی کرد، شانازی و پێزانینی خۆی بۆ ئەم شارە فیداکارییە دەربڕی کە تووشی تاوانێکی دڕندانە بوو کە لەلایەن ڕژێمی لەناوچوو ئەنجامدرا و سەدان هەزار قوربانی لێکەوتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی فەرمانی داوە کە هەموو هاوکاریی و پاڵپشتییەک پێشکەش بە خەڵکی شاری هەڵەبجە بکرێت، هەر لە ناردنی شاندێکی پزیشکی بۆ پشکنینی ئەو حاڵەتە شێرپەنجانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، هەروەها دابینکردنی لیستی دەرمان بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئەو دەرمانانە بۆیان.

شاهۆ حسێن قادر، هاوڵاتییەکی شاری هەڵەبجەیە و قوربانی دەستی چەکی کیمیاییە ، ئەمڕۆ بە عەرەبانەکەی و پاش بڕینی زیاتر لە 350 کیلۆمەتر لەژێر گەرمای بەتینی عێراق، گەشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق و ئەمڕۆ چاوی کەوت بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق. لە کۆبوونەوەکەیاندا، شاهۆ، گیروگرفت و کێشەکانی خەڵکی شارەکەی دا بە گوێی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا