قوباد تاڵەبانی: هیچ تاوانێکی رژێمی بەعس لەبیر ناکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە24ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ پەیامێک بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،” لە رۆژژمێری کورددا هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە”.

دەقی پەیامەکە:

رۆژێکیتر و تاوانێکیتر

لە رۆژژمێری کورددا، هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە کە لە حەقی ئەم گەلەدا کراوە.

50 ساڵ لەمەوبەر بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراق، قەڵادزێی هەمیشە خۆڕاگر و بینای زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بۆردومان کرا و بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنی و لە ناویشیاندا مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ شەهید و برینداربوون.

یادی ئەو شەهیدانە و رۆژی شەهیدانی زانکۆ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین و هەرگیزیش ئەو تاوانە و هیچ تاوانێکی دیکەی رژێمی بەعس لەبیر ناکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا