كۆمپانیایەكی نەوتی كارەكانی لە هەرێم رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای نیشتمانی وزەی ئەبوزەبی كە ناسراوە بە كۆمپانیای (تاقە) كارەكانی لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم رادەگرێت و ئەگەری هەیە هەرێمی كوردستان بەجێبهێڵێت.

كۆمپانیای تاقەی ئیماراتی، یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیا نەوتییەكانی ئیمارات، دوای نزیكەی پێنج مانگ لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەشێكی زۆری كارمەندەكانی رەوانەی ماڵەوە كردۆتەوە‌و ئەگەری هەیە هەرێمی كوردستان جێبهێڵێت.

كۆمپانیای تاقەی ئیماراتی، كێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبات‌ و پێش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان رۆژانە زیاتر لە 35 هەزار بەرمیل نەوتی لەو كێڵگەیە بەرهەمهێناوە.

لەلایەكی تریشەوە، كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان كە نوێنەرایەتی كۆمپانیاكانی (دی ئێن ئۆ، گەنەڵ ئینێرجی، گەڵف كیستۆن، ئێچ كەی ئێن و شاماران) دەكات، لە بەیاننامەیەكدا داوای لە حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵی كردوە، لە كاتی گفتوگۆكانیان بۆ داڕشتنی یاسای نەوت و غاز ڕێز لە گرێبەستییەكانیان بگرن‌و ماف‌و شایستە داراییەكانیان بخرێتە ناو بودجەی عێراقەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا