نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری زۆربوونی بەرهەمی چەند وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی 33 سەنت بەرێژەی 0.69 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 47.55 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 34 سەنت بەرێژەی 0.75٪ دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 45.00 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەكاتێكدایە، كە بەدرێژایی چەند رۆژی رابردوو بەهۆی هەواڵەكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا