کەسێک بەهۆی هەنگ پێوەدانەوە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە پێنجوێن، بەهۆی هەنگ پێوەدانەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لە پێنجوێن بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ هەینی 11/8/2023 تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، پاش پشکنین و کاری پێویست بە ووتەی شایەتحاڵەکان لە شاخێک لە پشتی گوندی گۆخڵانی ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن خەریکی هەنگ بوون و بۆ هەنگوین گەڕاون، بەهۆی پێوەدانی دوو هەنگەوە و زۆری هەستیاری بەرامبەر هەنگەکان کەسەکە گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، کارمەندانی فریاکەوتن کاری پێویستیان بۆ کردوە و کاری پزیشکی دادی لە نەخۆشخانە بۆ کراوە.

ڕوونیکردەوە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 30 حاڵەتی پێوەدانی هەنگ و دووپشک و مار هاتۆتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و کاری پێویستیان بۆ کراوە، بۆیە داواکارین لە هەنگەوانان و برا جوتیارەکان و شاخەوانان، بە وریایی مامەڵە بکەن و لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی پێوەدان بە زوویی بیگەیەننە نزیکترین نەخۆشخانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا