ئێران و عێراق بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون یاداشتێکیان واژۆکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە زیادبوونی بەبیابانبوون و خۆڵبارین، ئێران و عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکردووە.

ئیبراهیم پیرزادیان، بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ئیلام ئاشکرایکرد، بەپێی ڕێککەوتنی ئێران و عێراق بەمەبەستی ڕێگریکردن لە زیادبوونی بەبیابانبوون و خۆڵبارین پڕۆژەیەکی دارچاندن جێبەجێدەکرێت، کە پارێزگای ئیلام شوێنی تاقیکردنەوەی دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیە لەچوارچێوەی پڕۆژەی نێودەوڵەتی چاندنی یەک تریلیۆن نەمام دەبێت کە تا ساڵی 2030 بەردەوم دەبێت و بڕیارە تەنها لەو پارێزگایە یەک ملیار نەمام بچێنرێت.

ڕوونیکردەوە، بەرپرسانی شەش وەزارەتی ئێران مانگی ڕابردوو سەردانی عێراقیان کردووە و یاداشتێکی لێکتێکەیشتیان واژۆکردووە، لەسەر ئەو بنچینەیە سێ ناوچە لە ئیلام، خوزستان و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون دیاریکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا