ژنێكی بە رەگەز ئێرانی بوو بە سكرتێری پارتێكی سویدی

پۆڵەتیك پرێس

نوشی دادگوستار ژنێكی تەمەن 35 ساڵی ئێرانییە، لە كۆنگرەی پارتی چەپی سوید بەسكرتێری ئەو پارتە هەڵبژێردرا.

هەدییە گوزێل سكرتێری سیاسی پێشووی پارتی چەپ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەوەی ژنێكی بە ڕەگەز بیانی بووەتە سەرۆكی پارتەكەیان.

نووشی دادگوستار 35 ساڵ پێش ئێستا لە دایك و باوكێكی ئێرانی لەكامپێكی پەنابەرانی سوید لە دایك بووە.

پارتی چەپی سوید ساڵی ١٩١٧ لە پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید جیابوونەوە و پارتی چەپی سۆسیال دیموكراتی سویدیان دامەزراند، ئەم پارتە تائێستا چەند جارێك گۆڕانكاری لەناو و پرۆگرامی سیاسی خۆیدا كردووە، دواجار پارتەكە لە ساڵی 1980 ناوی خۆی گۆڕی بۆ پارتی چەپی سوید.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا