دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سكاڵای هەولێرو بەغدا تایبەت بە یاسای بودجە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە 7ی ئەم مانگە تاوتوێی دوو سكاڵا دەكات، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق بە جیا پێشكەشی دادگاكەیان كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەند مادەیەكی یاسای بودجە، یەكێك لە تانەكانی هەولێر پەیوەندیدارە بە بێبەشكردنی لە زیادەی داهاتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی 7ی ئابی 2023 دادگاكە تاوتوێی دوو سكاڵا دەكات، كە یەكێكیان دووەم دانیشتنیەتی و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆمار كراوە، دووەمیان لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشكراوە، هەردوو سكاڵاكەش لەسەر چەند مادە و بڕگەیەكی یاسای بودجەی گشتییە، كە بۆ سێ ساڵە.

سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆماركراوە و بەشێك لە مادە و بڕگە تانەلێدراوەكانی بودجە لەو سكاڵایەدا تایبەتن بە پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا لەوانە:

– بڕگەكانی یەكەم و دووەمی مادەی 11، كە تایبەتن بە دیاریكردنی رێژەی شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا.

– سێ خاڵی بڕگەی دووەمی مادەی 12، كە تایبەتن بە رادەستكردنی نەوت و شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوت و رادەستكردنی داهاتی نانەوتی و خەرجكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە بەگوێرەی پابەندی بە رادەستكردنی نەوت و داهات.

– بڕگەی حەوتەمی مادەی 13 كە تایبەتە بە چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا و سكاڵاكە لەدژی ئەوەیە كە ئەگەر كێشەكە چارەسەر نەكرا، لە پەرلەمان یەكلا بكرێتەوە.

– خاڵی (ب) لە بڕگەی هەشتی مادەی 13، كە تایبەتە بە پارەداركردنی یەكێك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە، ئەگەر كاری لەپێشنیەی خەرجكردنی بودجە بۆ موچە و پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی پارێزگاكان نەبێت.

– لقی (ب) خاڵی پێنجی بڕگەی یەكی مادەی دوو، كە تایبەتە بە خەرجكردنی 70%ی داهاتی زیادەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ كورتهێنانی بودجە و خەرجكردنی 30%ی ئەو زیادەی داهاتی نەوتە بۆ شایستەی دارایی دواكەوتووی پارێزگاكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا