ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 3_8_2023 لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق بڕی 598 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم كراو ڕەوانەی بانكەكان دەكرێت بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 2_8_2023 بڕی 598 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق پارەكە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم كراو ڕەوانەی بانكەكان دەكرێت بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بەزیاتر لە 940 ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەكاردبردن و دام و دەزگاكان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی كارەبا.

هێمای بەوەشكرد، بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەینەوە كەحكومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێك پابەند نەبوون بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادو جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق.

روونیشیكردوەتەوە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بە پێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە یەك ترلیۆن و 374 ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە 906 ملیار دینار لە یاساكە تەرخان كراوە.

باس لەوەش دەكات، بەپێی ئینفاقی فیعلیش كە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێكڕای خەرجی مانگانە كاری پێدەكات پێویست بوو یەك ترلیۆن و 174 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجەو هەموو ئەو ڕێكەوتنانەیە كە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا