عێراق بەرزترین رێژەی هەناردەی نەوتی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق، داتای هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی تەممووز بڵاوکردەوە، لەئۆکتۆبەری 2022 عێراق بەرزترین رێژەی هەناردەی نەوتی تۆمارکرد.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دوێنێ سێشەممە 1ی ئابی 2023، لە رێگەی هەژماری فەرمی وەزارەتی عێراق لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، داتای مانگی رابردووی هەناردەی نەوت و داهاتی فرۆشتنی نەوتی وەزارەتەکەی بڵاو کردەوە.

بەپێی داتاکان، نرخی بەرمیلێک نەوت بە تێکڕایی 77.69 دۆلار بووە و، کۆی بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی تەمموزی رابردوو، 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل نەوت بووە. داهاتی فرۆشتنی نەوتیش، 8 ملیار و 293 ملیۆن دۆلار بووە.

لە داتاکەی وەزیری نەوتی عێراقدا، رێژەی هەناردەی نەوتی ناوچەکانی عێراق روونکراوەتەوە، بەجۆرێک لەو ژمارەیە 105 ملیۆن و 487 هەزار و 610 ملیۆن بەرمیل تەنها لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون، ئەمە لەکاتێکدا کە هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا