بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی لەلایەن بەریتانیاوە دڵخۆشكەرە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە بڕیاری حكومەتی بەریتانیا تایبەت بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی دەكات.

لەوبارەوە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە، هەنگاوێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەرە بۆ زیاتر تیشكخستنەسەر ئەو تاوانانەی دەرحەق بە ئێزدییەكان و كورد بە گشتی ئەنجامدراوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی: سوپاسی بێپایانمان ئاڕاستەی حكومەت و گەلی بەریتانیا دەكەین لەبەرامبەر ئەم بڕیارە مێژووییەدا و هەوڵەكانیان لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری بەرز دەنرخێنین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئاستی كوردستانیش ئەركی هەموومانە پێكەوە هەوڵەكانمان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلەكەمان ئەنجامدراوە چڕ بكەینەوە و مافی كوردانی ئێزدی بپارێزین.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا